دەروازە:شیعر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی شیعر


بەخێربێن بۆ دەروازەی شیعر!

شیعر، ھۆنراوە، ھۆزان یان ھەڵبەست (بە ئینگلیزی: Poetry) وتەیەکی ھۆنراوی سیحراوییە، کە کار دەکاتە سەر ھەست و ھزری مرۆڤ. لایەنگرانی ھۆنراوەی عەرووزی، کێشی عەرووزی، سەروا و دیکەی تایبەتمەندییەکانی شیعری کۆن بە پێناسەی شیعر دەزانن و تا ڕادەیەک شیعری ئازاد کە ڕەھا لەم بەندانەیە بە شیعر نازانن. شاعیرانی بەرەی نوێ، بە ڕێزگرتن لە ھەر دوو شیعری کۆن (عەرووزی) و شیعری ئازاد، سنووری دژایەتی نێوانیان بەزاندووە و دەلاقەیەکی تازە و بازتریان بە ڕووی شیعردا کردۆتەوە.

زیاتر...

ھەنووکە ٦٠٤ وتار لە دەروازەی شیعردا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

ئێمیلی ئێلیزابێت دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Emily Elizabeth Dickinson) ناسراو بە ئێمیلی دیکینسۆن یان ئێمیلی دیکینسن (١٨٣٠–١٨٨٦) یەکێ لە بەناوبانگترین ھۆزانڤانانی ئەمریکی و زمانی ئینگلیزییە. ئێمیلی لە ساڵی ١٨٣٠دا لە ئەمھێرستی ماساچووسیتسدا لەدایک بووە و ھەر لەوێش ماوەتەوە و کۆچی دوایی کردووە. ھیچ کات ژیانی ھاوبەشی پێک نەھێناوە و ھەتا کۆتایی ژیانی ھەر لە ماڵی باوکیدا ژیاوە. ھۆنراوەکانی جگە لە باری وێژەیی، نوێخوازانە و لە پێش سەردەمی خۆیەوە بوون، بۆیە بە یەکێ لە پێشەنگانی نوێخوازانی ھۆنراوەی ئەمریکی دادەنرێت. ھۆنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان لە سەر ھۆزانڤانانی دوای خۆی داناوە، بۆیە ئێمیلی دیکینسۆن بە یەکێ لە گرنگترین ھەڵبەستوانانی ئەمریکا و زمانی ئینگلیزی دادەنرێت. جگە لە ھۆنراوەکانی، شێوازی ژیانی، تەنیا مانەوەی و دووری لە خەڵک لە کۆتایی ژیانیدا ناوبانگێکی زۆریان بۆ درووست کردووە. لە ماوەی ژیانیدا، جگە لە چەن تاکە ھۆنراوەیەک، ھیچ کارە ھۆنراوەییەکی بڵاو نەکردەوە و ھۆنراوەکانی لە دوای مەرگی لە چاپ دران.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

کۆمەڵە شێعرەکانی ئەخەوان سالیس

ئایا زانیوتە؟


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

سەید عەلی ساڵحی لەدایکبووی ١٩٥٥ شاعیرێکی ناوداری بە ڕەچەڵەک لوڕی سەردەمە و بە یەکێک لە کەڵەشاعیرە زیندووەکانی ئێران دەناسرێ. لە شاری ئیزەی پارێزگای خووزستان (باشووری رۆژاوای ئێران) لە دایک بووە. ساڵحی بە چاوێکی نزیکەوە دەڕوانێتە ئەدەبیات و وێژەی کورد و دۆستایەتیی لەگەڵ شێرکۆ بێکەس، فەرھاد پیرباڵ و بەختیار عەلی و شاعیرانی تری کوردیش ھەبووە. بۆ ڕووداوەکانی کورد بەخەم بووە و وەدەنگ ھاتووە؛ شێعری بۆ کۆبانی و عەفرین نووسیوە. تەڵچنێکی شێعرەکانی شێرکۆ بێکەسیشی لەگەڵ وەرگێڕی کورد حەمەڕەئووف مرادی بە ناوی سلیمانیە و سپیدەدم جھان. (واتە: سلێمانی و تاریک و ڕوونی دنیا) کردۆتە فارسی. بانگ کراوەتە فستیواڵی گەلاوێژ و خەڵات کراوە. ١٨ی خاکەلێوەی ٢٠١٨ خەڵاتی زێڕینی فستیواڵی گەلاوێژی پێشکەش بە ئاوارەکانی عەفرین کردووە. ساڵی ٢٠١٠ لە ئێران دیوانە شێعری "ئەنیس کۆتایی ئەم حەوتووە دێ"ی ساڵحی خەڵاتی "نیما"ی پێ بڕاوە، بەڵام ساڵحی وەخۆی نەگرتووە و لە وەڵامدا کوتوویەتی "بەخەمی برسێتیی خەڵکەوە بن باشترە". گەلێک کتێب و نووسراوەی بەپێزی ھەن و بە بنیاتنەری بزووتنەوەی شێعری گوتار (گفتار) و شەپۆلی نوێ لە شێعری فارسیدا دەناسرێ، کە لە زمانی دژوار و قورس پارێز دەکا و بەرەو نەرم و نیانیی زمان کل دەبێ.

زیاتر...

کتێب

شانامە یان شاھنامە (بە فارسی: شاھنامە) گرنگترین کتێبی شاعیری بەناوبانگی ئێرانی، فیردەوسییە. کە سەبارەت بە ژیان و پیشە و ئایینی ئێرانیانی بەر لە ئیسلامە. شانامە باسی پاشایانی ئێرانی لە کەیۆمەرسەوە ھەتا یەزدگەردی ساسانیی تێدایە. ھەروەھا سەرچاوەیەکی مێژووییە بۆ ناسینی فەرھەنگی ئێرانیانی پێش ئیسلام. فیردەوسی، بە وتەی خۆی دەور و بەر سی ساڵی سەرفی نووسینی شانامە کردوە. شێعرەکانی شانامە بە گەلێک زمان وەکوو ئینگلیزی، ئەڵمانی، ڕووسی، تورکی، عەرەبی وەرگێڕدراوە.

زیاتر...

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە شیعر ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

بەچاوی سووکی مەڕوانە کە شێعرێکت لە ھەر جێ دیدەخیلم چونکە میوەی باغی ئەفکاری ئەدیبانە
بە چاوی ئیحتڕامی تێبفکرە کاکە! ھەر حەرفیھەزاران گەوھەری ئامۆژگاری لێ نمایانە
— زاری

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان