دەروازە:مۆسیقا
مۆسیقا چییە؟
مۆسیقا پێکھاتووە لە دەنگ کە گوێگر گوێبیستی دەبێت بەھۆی شەپۆلەکانەوە، بەکارھێنانی سەرەکی مۆسیقا بۆ ھەڵڕشتنی ناخ و بیروبۆچوونی گوێگران یاخود ھونەرمەندەکانە. مۆسیقا بە ھونەر پێناسە دەکرێت کە دەنگی ڕێکخراوی ھەیە، لە ھەندێک لە کەلتورەکاندا پێیانوایە کە مۆسیقا زمانێکی سەربەخۆیە. مۆسیقا ھەروەھا بەکاردەھێندرێت لە ھونەری سەماکردن دا، وە لە ھەندێک لە ئایینەکانیشدا بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردن بە خوا و خواوەندەکانەوە. جۆری مۆسیقا دەتوانرێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دی گۆڕانکاری بەرچاوی ھەبێت، وە وڵاتە دراوسێکانیش دەتوانن کاربکەنە سەر یەکتر لەڕووی ھونەر و مۆسیقاوە. گەڕان...ھەنووکە ١٬٣١١ وتار لە دەروازەی مۆسیقادا ھەیە.
وتاری ھەڵبژێردراوفرێدریک فرانسوا شۆپان (بە فەڕەنسی: Frédéric François Chopin; [ʃɔpɛ̃] ( گوێگرتن); ئینگلیزی: /ˈʃoʊpæ̃/; پۆڵەندی: [ˈʂɔpɛn]؛ ١ی ئازاری ١٨١٠–١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٩) ئاوازدانەرێک و پیانۆژەنێکی داھێنەریی پۆڵەندیی سەردەمی ڕۆمانتیک بوو کە بە شێوەیەکی سەرەکی مۆسیقای بۆ ئامێری پیانۆ دەنووسییەوە. بەھۆی مۆسیقاکەیەوە، شۆپان لە سەرانسەری جیھاندا ناوبانگی دەرکردووە و بە نوێنەری مۆسیقاژەنانی کاتی خۆی ناودەبرێت. شۆپان بە بلیمەتێکی مۆسیقی، کە تەکنیکەکەی بۆ نەوەکەی خۆی بێبەراورد بووە، ناوی دەرکردووە. شۆپان لە باوکی، نێکۆلاس شۆپان، و دایکی، یۆستینا شۆپان، لە گوندی ژێلازۆڤا ڤۆلا لەدایک بووە و لە شاری وارساو گەورە بووە، کە دواتر لە ساڵی ١٨١٥ بووە بەشێک لە کۆنگرەی پۆڵەندا. ئەو مناڵێکی بلیمەت بووە و پەروەردە مۆسیقییەکەی و زۆرینەی کارە سەرەتایییەکانی لە وارساو تەواو کردووە پێش بەجێھێشتنی پۆڵەندا لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا، لە شاری پاریس لە وڵاتی فەڕەنسا نیشتەجێ بوو. لە ماوەی کۆتا ١٨ ساڵی ژیانیدا، تەنیا ٣٠ نمایشی ڕاستەوخۆی پێشکەش کرد، چونکە حەزی بە کەشە ڕۆمانتیکەکانی ساڵۆنەکان دەکرد بەراورد بە کەشی شانۆ. شۆپان بە فرۆشتنی کارە مۆسیقییەکانی و پێدانی وانەی پیانۆ داھاتی دەست دەکەوت، کە خواستێکی زۆر لەسەر ھەردووکیان ھەبوو. شۆپان پەیوەندییەکی ھاوڕێیەتی لەگەڵ فرانز لیست دروست کردبوو و زۆرێک لە مۆسیقاژەنانی تری نەوەی خۆی، وەک ڕۆبێرت شومان، ئەویان خۆشدەویست. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ھەواڵەکانی مۆسیقالەم مانگەدائەلبومی ھەڵبژێردراوکەوتوو (بە ئینگلیزی: Fallen) یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی ستودیۆی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. دوای ئەوەی چەند تۆمارکراوێکی درێژخایەن و سیدییەکی دێمۆیان بڵاوکردەوە، گرووپەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٠١ گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بەست. نووسینی گۆرانییەکانی ئەلبومەکە ٨ ساڵ پێشووتر دەستیپێکردبوو؛ ھەندێک لەو گۆرانیانەی کە لە ئەلبومەکەدا ھەن پێشووتر لە تۆمارە کۆنەکانی گرووپەکەدا ھەبوون و لە ئەسڵدا بۆ ئەو تۆمارە کۆنانە نووسرابوونەوە. تۆمارکردن بۆ ئەلبومەکە لە ستودیۆ لە بەینی ئاب و کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ لە چەند ناوچەیەکی جیاواز دەستیپێکرد، ستودیۆی «کۆنوەی» لە ھۆلیوودی کالیفۆرنیا یەکێک بوو لەو شوێنانە. بۆماوەی دوو ھەفتە لە ستودیۆی کۆنوەی ئەلبومەکە کاری میکسی لەسەرکراوە. کەوتوو لە ٤ی ئازاری ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپ و ئێپێکەوە. کەوتوو سەرکەوتووترین بەرھەمی گرووپەکەیە تاکو ئێستا، بە ٧ میلیۆن فرۆشەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەتەنھا و زیاتر لە ١٧ میلیۆن لە جیھاندا. ئەلبومەکە لەسەر ژمارە ٧ی بیلبۆرد ٢٠٠ جێگەی بۆخۆی کردەوە دوای فرۆشتنی زیاتر لە ١٤١٫٠٠٠ دانەی لە یەکەم ھەفتەی بڵاوبوونەوەیدا، دواتر توانی بگاتە ژمارە سێ لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٣. کەوتوو توانی بەسەرکەوتووانە بگاتە ژمارە ١ لە زیاتر لە ١٠ وڵات. ئەلبومەکە ٧ بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازی تۆمارکردنی ئەمریکاوە. دەنگی ھەڵبژێردراوگۆرانی ھاوڕێکانم لە سەردەمی ڕێنێسانسدا بەرھەمھێنراوە. نووسەری کارەکە تۆماس لویس دی ڤیکتۆریایە.
پۆلەکانھیچ ژێرھاوپۆلێک نییە ویکیپرۆژەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |