دەروازە:وەرزش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەرزش چییە؟


کۆمەڵێک تۆپی جیاواز کە لە وەرزشە جیاوازەکاندا بەکاردێن

وەرزش پێکدێت لە کۆمەڵە یاری یان وازیەک کە بەکۆمەڵ دەکرێت یان جووت یان تاک . ھەندێک وەرزش دەکەنە پیشەی خۆیان و ھەندێک بۆ جوانی و ڕێکی لەش و تەندروستی دەیکەن و ھەندێکیش بۆ کات بەسەربردن دەیکەن. بە سەدەھا وەرزش لە جیھاندا ھەن کە ھەر لە وەرزشی تاکەکەسییەوە تا دەگاتە ئەو وەرزشانەی کە زیاتر لە سەد کەس بەشدارییان تێدا دەکەن بە شێوەی ھەڵبژاردە و کۆمەڵ یان پێشبڕکێ. لە بەناوبانگترین ئەو یاریانە بریتین لە تۆپی پێ، تۆپی باسکە، مەلەوانی، کاراتێ، زۆرانبازی و تێنس و ڕەکبی و ھۆکی و پێشبڕکێی ئۆتۆمبێڵ و پاسکیل سواری و ئەسپ سواری و بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی ھتد...

وەرزش بە گشتی بەوە دەناسرێتەوە کە چەندان جووڵەی فیزیایی تێدا ئەنجام دەدرێت. وەرزشەکان ھەموویان بە چەندین یاسا و ڕێنمایی بەڕێوەدەچن ئەویش بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی دادپەروەرانەیە. وە ھەروەھا ڕێ خۆشکەرە بۆ بەشداربوو کە سەرکەوێت بۆ بردنەوەی خەڵات.

زیاتر...


ھەنووکە ٤٬٢٧٦ وتار لە دەروازەی وەرزشدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

ئامڕاز و هێمای یارییەکانی ئۆڵمپیک
ئامڕاز و هێمای یارییەکانی ئۆڵمپیک

یارییەکانی ئۆڵمپیک یان ئۆڵۆمپیاد (بە ئینگلیزی: Olympic Games) ڕووداوێکی وەرزشی جیھانییە، یاریزانانی جۆرەھا وەرزش بەشداری تیادا ئەکەن ، ھەموو چوار ساڵ جارێک سازئەدرێ . کاتی خۆی لە یۆنان ساز ئەکرا ، بەڵام دواتر خانەدانێکی فەڕەنسی کە ناوی (پیێر فریدی بارون دی کۆبەرتان) ، لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەمی زایینی زیندووی کردەوە. بۆیە لە ساڵی (١٨٩٦ز) تا ئێستا ھەموو چوار ساڵ جارێک سازکراوە ، تەنھا لە ماوەی ھەردوو جەنگی جیھانی یەکەم و دووەمدا نەبێ . لەساڵی (١٩٢٤ز)شدا یاری ئۆڵۆمپی زستانەش دامەزرا. بەڵام لەوەتەی ساڵی ١٩٩٤ز ئەم یارییانە ناوە ناوە لەساڵی جیا جیا سازئەکرێن بەھۆی ڕێکەوتنی یارییە ئۆڵۆمپییە ھاوینییەکان. مێژووی ئۆڵۆمپی دابەشدەکرێت بۆ دوو قۆناغ، یەکەمیان مێژووی ئۆڵۆمپی کۆن، لەگەڵ مێژووی ئۆڵۆمپی نوێ. شارەزایان مێژووی دروستبوونی ئۆڵۆمپی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ٧٧٦ ساڵ پێش زایینی لە وڵاتی یۆنان بە ئاماژەدان بەوەی کە لەسەر دیواری پەرستگاکان نوسراوە و کە چوارساڵ جارێک یارییەکانی بەڕێوەدەچوو، بەڵام ھەندێکی تر لە شارەزایان مێژووی ئۆڵۆمپی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ١٤٠٠ ساڵ پێش زایینی.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

سەمای بالێ جۆرێکە لە نمایشی سەمایی کە لەلایەن ئیتاڵیەکانەوە داھێنراوە.

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

دەیڤد بێکام یاریزانێکی ئینگلیزە، ئەو لەدایکبووی ٢ی ئایاری ١٩٧٥ە، بێکام لەپێشوودا یاری بۆ ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئینگلتەرا کردووە وێڕای یاریکردنیشی بۆ یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، ڕیال مەدریدی ئیسپانی، ئەیسی میلانی ئیتاڵی، لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی. نابراو یەکێکبوو لە یاریزانە ئەزمووندارەکانی جیھانی تۆپی پێ، بێکام بە جێبەجێ کردنی لێدانە جێگیرەکانی وەک «لێدانی گۆشە (کۆڕنە)» و «لێدانی ناڕاستەوخۆ» ناسراوبوو. ئەو لە زۆربەی کاتەکان سێ ژمارەی دەپۆشی، ئەوانیش: «٧» و «١٠» و «٢٣» بوون. بێکام لە ئایاری ٢٠١٣ بە فەرمی وازی لە یاری تۆپی پێ ھێنا ئەمەش دوای ٢٠ ساڵ لەم پیشەیە، لەم ماوەیەشدا توانی ١٩ خەڵاتی جیاجیا بەدەست بھێنێت. بێکام لە ساڵی ١٩٩٩ دووەمی خەڵاتی بالۆن بوو، ھەروەھا دووجاریش بووەتە دووەمی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا. لەساڵی ٢٠٠٤ ناوی لەلایەن پێلیە ھێنرا لە ناو لیستی باشترین ١٠٠ یاریزانی زیندوو.

ژیانی پڕۆفیشناڵی بێکام لەساڵی ١٩٩٢ لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا دەستی پێکرد، ئەوکاتەی یەکەم یاری بۆ یانەی مانچستەر یونایتد ئەنجامدا. لەگەڵ مانچستەر یونایتددا، بێکام توانی شەش جار پرێمەر لیگ بەدەستبھێنێت، ھەروەھا دوو جاریش جامی ئێف ئەی کەپ. ئەو پاڵەوانییەتی چامپیۆنز لیگی ١٩٩٩ی بەدەستھێناوە، دوای ئەوە چوار وەرز یاری بۆ یانەی ڕیال مەدرید کردووە.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

«خودا گەورەترینە، منیش گەورەترین بۆکسۆر»

محەممەد عەلی کلای

پۆلەکان

بابەتەکان

تۆپی پێ پاڵەوانیەتییەکان یارییەکانی ھێز یارییە ئۆڵۆمپییەکان


ھونەرەکانی جەنگ یاریزانان یارییە ئێلەکترۆنییەکان ڕێکخراوەکان
Source




ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان


پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان