دەروازە:نژیاروانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نژیاروانی چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی نژیاروانی!

نژیاروانی یان تەلارسازی (بە لاتینی: architectura) بریتییە لە ھونەر و زانستی شێوەکاری و سازکردن. بەرھەمەکانی تەلارسازی، لە قاڵبی کەرەستەکانی بینایی، زۆرتر بە ناوی ھێماکانی کەلتووری و سیاسی و بە ناوی بەرھەمەکانی ھونەری ھەست دەکردرێن. شارستانییە ناسراوەکان زۆرجار بە دەسکەوتەکانی نژیاروانی کە لێیان بە میرات دەمێنێتەوە، دەناسرێن. نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەشتنیان لە یەکتر بێت.

زیاتر لەبارەی نژیاروانی...

ھەنووکە ٢٦٩ وتار لە دەروازەی نژیاروانیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

ئەنگکۆر وات (بە ئینگلیزی: Angkor wat) پەرستگایەکە لە کەمبۆدیا و بە گەورەترین مۆنەمێنتی ئایینی دادەنرێت لە جیھاندا، ڕووبەرەکەی دەگاتە ١٦٢٫٦ ھێکتار (١٬٦٢٦٬٠٠٠ مەتر دووجا). ئەنگکۆر وات دەکەوێتە ٥٫٥ کیلۆمەتر لە باکووری شاری سیێم ڕیێپ. لەو ناوچەیەدا جگە لە ئەنگکۆر وات چەندین شوێنەواری دێرینی دیکەی لێیە. یەکەمجار ئەو پەرسگایە بۆ ئایینی ھیندوویزم درووستکرا، بەڵام تاکۆتایی سەدەی ١٢ھەم گۆڕدرا بۆ پەرستگایەکی بودایی. پەرستگاکە لەلایەن پادشا سوریاڤارمانی دووھەمی ئیمپراتۆریەتیی خمێر لە سەرەتاکانی سەدەی ١٢ھەم درووستکرا. پەرستگاکە لە ناوچەی ئەنگکۆری ئێستا درووستکرا کە پێشتر پایتەختی ئیمپراتۆریەتیی خمێری لێبوو. ئەو پەرستگایە لە ئێستادا بووەتە سیمبۆلی کەمبۆدیا، وە لەسەر ئاڵای کەمبۆدیاش وێنەی ھەیە و سەرنجڕاکێشترین شوێنیشە لەو وڵاتە بۆ گەشتیاران.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ماڵی کورد یەکێکە لە بینا سەرەنجڕاکێش و مێژووییەکانی شاری سنە

ئایا زانیوتە؟

  • لو کۆربوزیێ نژیاروانیی بەناوبانگی سویسی ناوی ڕاستیی خۆی شارل ئێدوارد ژانرێت بوو و بەھۆی ئەوەی کە مرۆڤێکی زۆر بزۆز بوو و کڵاوی لەسەر دەنا و چاویلکەی لەچاو دەکرد و جلی ڕەشی لەبەر دەکرد، نازناوی «کۆربو» بە واتای قەلەڕەشەیان لێنا.
  • چەندیگەر کە ھندێ جار وەکوو «شاری جوان» یش ناوی دێت، ناوەندی چەندین پرۆژەی نژیاروانییە کە بەدەستی نژیاروانە بەناوبانگەکانی وەکوو لو کۆربوزیێ، پیر جانرێت، میتۆ نوویکی، و ئالبێرت مایێر داڕێژراون.

زانای ھەڵبژێردراو

زەھا حەدید (بە ئینگلیزی: Zaha Hadid)، لەدایکبووی ٣١ـی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠، نژیاروانێکی عێراقی-بریتانیایییە. زەھا حەدید ساڵی ٢٠٠٤ توانی خەڵاتی نژیاروانیی پریتزکەر مسۆگەڕ بکات. زەھا حەدید، شاژنی دیزاین‌ و بیناسازی ئەگەر لە لیستی ١٠٠ بیناسازە گەورەکەی جیھان بڕوانیت، تەنھا ناوی ژنێکی تێدایە کە ئەویش عێراقیە‌و زەھا حەدیدە. ئەو ژنەی کە بەپێی گۆڤاری تایم یەکێکە لە ١٠٠ کەسایەتییە ھەرە بەھێزەکەی جیھان‌ و بەپێی گۆڤاری فۆربسی ئەمەریکیش یەکێکە لە ١٠٠ ژنە ھەرە بەھێزەکەی جیھان. زەھا دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، دەچێتە زانکۆی ئەمەریکی لە بەیروت‌ و ساڵی ١٩٧١ بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستدەھێنێت‌ و پاشان بۆ درێژەدان بەخوێندن دەچێتە کۆلیجی ئەندازیاریی لە لەندەن. زەھا لەکۆتایی دەیەی ١٩٧٠ەوە دەستدەکات بە بیناسازی‌ و دیزانەکانی سەرنجی زۆربەی پسپۆڕانی ئەو بوارە بەرەو لای خۆی دەبات، کاتێک کە لەپێشبڕکێیەکدا لە ئەڵمانیا بەشداری دەکات‌ و دیزاینەکەی خەڵاتی یەکەم دەباتەوە.

زیاتر...

مێژوو

تاقی گەرا، بینایێکی مێژوویی و پێگەیێکی شوێنەواریی کە دروست کردنی دەگەڕێتەوە بۆ کاتی ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی یان ئیمپراتۆریەتیی ساسانی، لە سەر رێگەی کرماشان-سەرپێڵ لە ١٥ کیلۆمیتری شاری سەرپێڵ زەھاو لە شارستانی سەرپێڵ زەھاوە. ئەم بینا لاکێشەیی بەرزایی ٨٦٫٤ میتر و پانایی ٧٠٫٧ میترە و ھەروەھا تاقی گەرا لە سەر رێگەیێکی ھەرکۆنی میژوویی ساز کراوە کە فەلاتی ئێرانی بە نێوان روودان (بەینونەھرەین) پەیوەندی داوە.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان