دەروازە:فیزیک
فیزیک چییە؟فیزیک یان فیزیا (بە ئینگلیزی: Physics) زانستێکی سروشتییە؛ بریتییە لە تاوتوێکردنی ماددە و جووڵەی ماددە لە بۆشاییدا و ھەموو ئەو شتانەی لەوانەوە دەگیردرێن، وەکوو وزە و ھێز. بەرینتر، شیکارییەکی گشتیی سروشتە بە مەبەستی تێگەیشتن لە چۆنیەتیی ئاکاری جیھان و گەردوون. لە ڕابردووی دوورەوە ھەتا ئێستە فیزیک پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ زانستەکانی بیرکاری و کیمیا ھەبووە. وشەی فیزیا وشەیەکی یۆنانی کۆنە (فیزیک) بە مانای سروشت دێت. ھەنووکە ٥٨٢ وتار لە دەروازەی فیزیکدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراوشەپۆلی ڕادیۆیی (بە ئینگلیزی : Radio Waves) مەودایەکی بەرفراوان لە شەپۆلەکانی شەبەنگی کارۆموگناتیسی دەگرێتەوە. شەپۆلە ڕادیۆییەکان ئەو شەپۆلە کارۆموگناتیسیانە دەگرێتەوە کە دریژترین درێژی شەپۆلیان ھەیە یان ئەوانەی کە کەمترین لەرەلەریان ھەیە ، لە نێوان ھەموو شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکاندا. شەپۆلە ڕادیۆییەکان لە ڕاستیدا ھەموو شەپۆلێکی کارۆموگناتیسی کە درێژی شەپۆلەکەی گەورەتر بێت لە (٣٠سم) بێت. شەپۆلە ڕادیۆییەکان بەکاردێت بۆ پەخشکردنی نیشانە ڕادیۆییەکان و نیشانە تەلەفزیۆنییەکان. درێژی شەپۆلە ڕادیۆییەکان لە نێوان تیرەی تۆپێکی پێ و درێژی یاریگایەکی تۆپی پێدا دەبێت. لەبەر ئەوەی ئەم شەپۆلانە کە درێژی شەپۆلیان زۆرە دەتوانن با ئاسانی بە دەوری تەنەکاندا بگوازرێنەوە ، بۆیە بۆ ناردنی زانیاری بۆ شوێنە دوورەکان گونجاو دەبن. لە ھەر وڵاتێکدا دەستەیەک پسپۆڕ ناوچەکانی یان پشتوێنەکانی درێژی شەپۆلەکان دیاری دەکەن کە ئێزگەکان دەتوانن لە بڵاوکردنەوەی ڕادیۆیی و تەلەڤیزیۆنیدا بەکاری بھێنین. تەنە زۆر دوورەکانی قوڵایی بۆشایی ئاسمان شەپۆلی ڕادیۆیی دەردەکەن. لەبەر ئەوەی ئەم شەپۆلانە دەتوانن بەناو بەرگە ھەوای زەویدا بڕۆن ، بۆیە زانایان ھەوایی زۆر گەورە لەسەر زەوی بەکاردێنن بۆ وەرگرتنی ئەم شەپۆلانە ، ئەمەش یارمەتی زاناکان دەدات بۆ ئەوەی لە گەردوون تێبگەن. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوگالیلێو گالیلەی (لەدایکبوون١٥ی شوباتی ١٥٦٤ - کۆچی دوایی ٨ی کانوونی دووەمی١٦٤٢) بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسووف و زانیاری بواری فیزیک، خەڵکی ئیتاڵی، کە دەورێکی گرینگی ھەبوو لە شۆڕشی زانستی لە ئەورووپادا. ناوبراو زۆرتر بە ھۆی پشتیوانیکردنی لە تیئۆریای کۆپێرنیک ناسراوە، ئەویش کاتێک کە ژمارەی ھەرە زۆری فەیلەسووفەکان و ئەستێرەناسەکان لەسەر بڕوای ناوەندی جیھان بوونی زەوی سووربوون. دوای ساڵی ١٦١٠ دەربڕینی بیر و ڕای خۆی سەبارەت بە «خۆر سەنتەری جیھان» بوون بووە ھۆی دژایەتی تاڵی فەیلەسووفان و کەسایەتییە ئایینییەکان لەگەڵیدا و ھەتا پێش ساڵی ١٦١٥، بۆ دووجار بانگێشتیان کرد بۆ «دادگای کۆڵینەوەی بیر و ڕا» کە لەو سەردەمەدا زۆر باو بوو. یاسای ھەڵبژێردراوبە پێی یاسای ئۆم (Ohm's Law)، تەزووی کارەبا (I) کە بەناو گەیێنەرێکدا تێدەپەڕێت ڕاستەوانەدەگۆڕێت لەگەڵ ڤۆڵتیە (V). لەم یاسایەدا هاوکۆلکەیەک هەیە کە پێی دەگوترێ بەرگری کارەبایی
لەم یاسایەدا بەرگری ڕەهایە و بەگۆڕانی تەزووی کارەبایی گۆڕانی بەسەر نایەت. گەرچی زۆرێک لە مەواد (کە بە ماددە ئۆمیەکان ناسراون) پەیڕەوی لەم یاسایە دەکەن، بەڵام هەندێ ماددەی تر هەن کە ئەم یاسایە لەسەریان جێبەجێ ناکرێ و پێیان دەگوترێ: نائۆمی. ئەم یاسایە بەناوی زانای ئەڵمانی جۆرج ئۆم کراوە، کە لە ساڵی ١٨٢٧ز هەوڵی داوە کە پەیوەندی نێوان بەرگری کارەبا، توزووی کارەبا و ڤۆڵتیە بدۆزێتەوە. هەڵبەت ئەو یاسایەی ئەو بوکاری دێنا هەندێ ئاڵۆز بوو، وە جیاوازی هەبوو لەگەڵ یاساکەی ئێستا. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |