بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گەلانی ئێرانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەلانی ئێرانی یان خەڵکانی ئێرانی[١][٢] دەستەواژەیەکە کە لە لایەن پان ئیرانیستەکان ساز کراوە بۆ ئاماژەکردن بەو خەڵکانە کە بە باوەڕی ئەوانە دەبێت گرووپێکی نەتەوەیی بە ئەژمار بێن. پان ئێرانیستەکان نەیانتوانیوە پێناسەیەکی ساغ و متمانەپێکراو بۆ ئەم دەستەواژە دابین بکەن؛ چۆنکە دەستەواژەکە لەلایەک ئەو گەلانەی لەخۆ دەگرێت کە بە یەکێک لە زمانە ئێرانییەکان دەدوێن،[٣] بەڵام لەلایەکی دیکە تورکە ئازەربایجانییەکانیش کە بە تورکیی ئازەربایجانی دەدوێن و جەماوەرێکی گەورەشیان لە ئێرانی ھەنووکەیی ھەیە لە گەلانی ئێران دەزانرێن. بۆیە لە سەر بەکارھێنانی ئەو دەستەواژەیە ھاودەنگییەکی تەواو نییە و زۆرتر وەکوو چەمکێکی بەکارھێنراو لەلایەن ئایدیۆلۆژیای پان ئێرانیزم دەڕواندرێت.

پان ئێرانیستەکان ھەروەھا داوا دەکەن کە لە ھیندۆکوشەوە ھەتا ئەنادۆڵی ناوەڕاست و لە ئاسیای ناوەڕاستەوە ھەتا دەریای فارس، دەبێت وەکوو سەرزەویی نەتەوە ئێرانییەکان بە ناوی بە ناوی ئێرانی مەزن یان ئێران-زەمین ناو بنرێت.[٤]

ئەمەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ R.N Frye, "IRAN v. PEOPLES OF IRAN" in Encyclopædia Iranica. "In the following discussion of “Iranian peoples,” the term “Iranian” may be understood in two ways. It is, first of all, a linguistic classification, intended to designate any society which inherited or adopted, and transmitted, an Iranian language. The set of Iranian-speaking peoples is thus considered a kind of unity, in spite of their distinct lineage identities plus all the factors which may have further differentiated any one group’s sense of self."
  2. ^ Izady, Mehrdad R. (1992). The Kurds: A Concise Handbook. Taylor & Francis. ISBN 978-0-8448-1727-9.
  3. ^ J. Harmatta in "History of Civilizations of Central Asia", Chapter 14, The Emergence of Indo-Iranians: The Indo-Iranian Languages, ed. by A. H. Dani & V.N. Masson, 1999, p. 357
  4. ^ Frye, Richard Nelson, Greater Iran, ISBN 1-56859-177-2, en Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN. p.xi: "... Iran means all lands and peoples where Iranian languages were and are spoken, and where in the past, multi-faceted Iranian cultures existed...."