ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی (بە ئینگلیزی: Dragon: The Bruce Lee Story) فیلمێکی ساڵی ١٩٩٣ی درامیی ژیاننامەییی ئەمریکییە لە دەرھێنانی ڕۆب کۆھین. لەم فیلمەدا جەیسن سکۆت لی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. کاستی پاڵپشتی لە فیلمەکەدا بریتین لە لۆرن ھۆڵی و نانسی کوان و ڕۆبێرت واگنەر. فیلمەکە باس لە ژیانی ئەکتەر و ھونەرمەندی جەنگی برووس لی (جەیسن) دەکات لە گەشتکردنی بۆ ئەمریکا لە ھۆنگ کۆنگەوە بۆ کارکردن وەک مامۆستای ھونەری جەنگی. دواتر پیشەکەی بۆ ئەکتەری تەلەڤیزیۆنی و فیلم دەگۆڕێت. ھەروەھا تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان برووس و ھاوسەرەکەی لیندا لی کادوێڵ، و ئەو ڕەگەزپەرستییەی کە برووس لە ئەمریکا دووچاری بووبوو.

-- Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٢٠، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری[دەستکاری]

  • لەگەڵ وتارەکە باشە بۆ ئەوەی ببێتە وتاری هەڵبژێردراو، بەس بەڕێز تێسلا با وتارەکانت چەندکەسێکی بۆ بانگ بکرێت، و هیوادارم بچیتە سەر وتارە جوگرافییەکان و مێژوویەکان و بەتایبەتی مێژووی چونکە خوێنەری زیاتری هەیە لەچاو فیلم. زۆر سوپاس بۆ کارەت دەست خۆش.Aro Salar (لێدوان) ‏٠٩:٠٣، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی[دەستکاری]

بێلایەن[دەستکاری]

 لێدوانەکان[دەستکاری]

  • کاک تێسلا کەمێک پێداچوونەوەم بۆی کرد و پێموایە هێشتا چاکسازی دەوێت. تێبینی چەند هەڵەیەکم کرد بۆ نموونە: Dragon was filmed primarily in Hong Kong, Los Angeles and San Francisco کرابووە 'فیلمی ئەژدیھا بە پلەی یەکەم لە ھۆنگ کۆنگ و لۆس ئەنجلۆس و سانفرانسیسکۆ وێنەیگیراوە'. یانیش rough cut کرابوو بە بڕینی زبری! پێم باشە ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.
  • 444radio (لێدوان) ‏١٩:٥٦، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @444radio: سڵاو، ئەو ساتەی تۆ دەستکاریی وتارەکەت دەکرد، لەکاتێکدا بوو کە هێشتا تاگی ئامادەکردن لەسەر وتارەکە بوو(واتا پێداچوونەوەی گشتی بە وتارەکە نەکراوە و لە سازکردن دایە). وە سوپاس بۆ پێداچوونەوەکانت، دڵخۆشم کە یارمەتیدەر بیت لەم چاکسازیی ئەم وتارە. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٤٢، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aro Salar: سڵاو، سەرەتا بۆ بانگێشتکردن، ئەو کەسانەی لە ویکی چالاکن، لە بەشی دوایین گۆڕانکارییەکان دەتوانن پاڵاوتنەکە ببینن، لەبەر ئەم هۆیە کەس بانگێشت ناکەم. سەبارەت بە وتاری هەڵبژێردراو بۆ بابەتەکانی تر، ڕاستییەکەی من زیاتر شارەزاییم لە فیلم هەیە وەک لە بابەتەکانی تر، بۆ ئەوەی دوور بم لە هەڵە بۆیە وتاری تر ناکەمە هەڵبژێردراو. سپاس بۆ لێدوانەکانت. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٢٤، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا . Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٠١، ١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC).[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.