وتووێژی داڕێژە:کوردیبێژ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

من قانوونم پێ باشترە تا یاسا. کتێبیشم پێ باشترە تا پەرتووک. فووتباڵیشم زۆر پێ باشترە لە وشەی ناشیرینی تۆپی پێ. لە بەکارھێنانی وشەکانی قازی و مەکتەب و مەدرەسە و ئینسان و فەسڵ و داستانیش ھیچ کێشەیەک نابینم. سیگاریش ھەروا. -Aza (لێدوان) ‏١٠:٠١، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: @Serchia: @Calak: @Pirehelokan: و ئەوانەی تر، ئێوە چی دەڵێن؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:١٣، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە بۆچی کراوە و وتووێژی وشەی یاسا بۆ لێرەیە؟ پێم وایە پێشتر وتووێژ لەسەر ئەوە کراوە، ئەگەر پێویست دەکات با ھەر لەوێش درێژەی پێ بدرێت. سەبارەت بەم داڕێژەیەش، من لەگەڵ وەدەرنانی وشەکان نیم. خۆ ئەگەر شتێک بێت وەک ڕێنیشاندەری ڕێنووس، ڕەنگە باشتر بێت. سەرچیا‏١٥:١٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەبڕوای منیش کێشەی سەرەکیی ویکیی کوردی و تەنانەت زمانی کوردیش تاکەوشەی قەرزگیراوی زمانی تر نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٦، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەکارھێنەرانی باشوور زۆر ڕێز لە بەکارھێنەرانی ڕۆژھەڵات دەگرن و بە کەسانی زیرەکیان دادەنێن، بەڵام ھەندێ جار وەھا ھەڵدەکوتنە سەرمان کە زۆر پێمان ناخۆشە و بە قسە ڕەقەکانیان زۆر ناڕەحەتمان دەکەن. ئەو قسەیەی کاک Aza کە دەڵێ «فووتباڵیشم زۆر پێ باشترە لە وشەی ناشیرینی تۆپی پێ.» بەڕاستی ڕاستەوخۆ قسەوتنە بە باشوور! ھیچ قسەیەکی ترم نییە. :( ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٨، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: ئەو کێشانە زۆرن بەتایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نازانم ئەو سنوورانە بەپێی چ شتێک داندراون کە بووەتە ھۆی ئەو ھەمووە جیاوازی و کێشەیە! بۆ تۆپی پێ لە ڕۆژھەڵاتیش بێجگە لە فووتباڵ، تۆپ تۆپێن دەڵێن، بەتایبەت بەتەمەنەکان، بۆ زمانیش بەداخەوە نازانم بۆ لە باشوور زۆر خەڵک حەزیان لە فارسی و ئینگلیزی و لە ڕۆژھەڵاتیش حەزیان لە عەرەبییە! لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەمووان. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٠٢، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕووناک کوردی نییە. ڕووناک لە ڕەونەقەوە ھاتووە. ئەم داڕێژە بسڕنەوە. پڕە لە زانیاریی ھەڵە و بە ڕای من دژ بە زمانی کوردییە، گەرچی نیەتی خێرە. -Aza (لێدوان) ‏٠٩:١٨، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئەمە لە کوێ نووسراوە ڕووناک لە ڕەونەقەوە ھاتووە؟ بڕوا ناکەم قسەی خۆتان بێ.
ڕۆشن یان ڕۆشەن وشەیەکی ڕەسەنی فارسییە. بە سۆرانی دەبێتە ڕوون یان ڕووناک (ڕوون + -اک). بە کرمانجیش دەڵێن ron یان ronak (ron + -ak).
روشن-ی فارسی ھاوڕیشەیە لەگەڵ raoxšna-ی ئەوێستایی. دە فارسیدا xšn دەبێتە شن و وشەکە بووەتە روشن. بەڵام دە کوردیدا xšn دەبێتە ن (یان ھن) و وشەکە بووەتە ڕوون یان ڕۆن. دە ھەورامیشدا دەبێتە ژن.
ئەمە نمۆنەی تریشی ھەیە. بە فارسی دەڵێن شناختن ھاوڕێشەیە لەگەڵ فارسیی کۆن xšnāsāhiy. وەک دەبینین ده فارسیدا xšn بووەتە شن. دە کۆردیدا دەڵێن ناسین یانی بووەتە ن. لە ھەورامیشدا ژناسای یانی بووەتە ژن. چالاک وتووێژ ‏١٥:٣٥، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
عەلی نانەوازادە لە کتێبەکەیدا نووسیویەتی، لە دیمانەیەکیشیدا ھەمان ئیددعای دووبارەی کردەوە. ئەویش وەک تۆ نووسیویەتی کە ڕوون لە rauxšna -وە ھاتووە و باسی گۆڕینی پاری xšn -یشی کردووە. بەڵام دەڵێ ڕووناک ڕوون + ئاک نییە و لە رونقی فارسی و ئەویش لە رونقی عەرەبییەوە ھاتووە. لە دیمانەکەیشیدا باسی بەیتەکانی موکریان دەکا و دەڵێ کە چاویان لێ دەکەی بۆت ڕوون دەبێتەوە کە ڕووناک لە ڕەونەق کەوتۆتەوە. -Aza (لێدوان)
@Aza: زانیم لەوانەیە قسەی ئەم کەسە بێ. من ناتوانم قسەکەی قەبووڵ کەم. تەنیا دەتوانم یەک شت بڵێم کە ڕەنگە وێکچوونی ڕواڵەتی ئەم وشانە بووەتە ھۆی تێکەڵبوونی ماناکەیان؛ ئەمەیش لە ھەموو زمانێکدا ھەیە و ئاساییە دەنا بە ھیج کلۆجێک گۆڕانی ڕەونەق بە ڕووناک پاساو نادرێ.-- چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٣، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Aza: گەر ھەڵەیە تکاتان لێدەکەم دەستکاری بکەن و ئەوانەی پێتان دروستن جێگریان بکەن. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٥٢، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]