نەسرین فەخری
نەسرین محەممەد فەخری عەبدولعەزیز سابوونچی ناسراو بە نەسرین فەخری (٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٧، سلێمانی - مردووی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) کەسایەتی ژنە نووسەر، ئەکادیمیی و زمانزانی کورد بوو. ئەو یەکەم کەس بووە کە دکتۆرای لە زمانی کوردی بە دەستھێنا بێت.[١] ئەو ١١ کتێبی بە زمانی کوردی، ١٠ کتێبیش بە عەرەبی بڵاوکردۆتەوە، ھاوکات ١٢ کتێب بە کوردی و ٣ کتێبی دیکە بە عەرەبی وەک دەستنووس ماوەتەوە.[٢]
ژیان[دەستکاری]
سەرەتای ژیان[دەستکاری]
لە ساڵی ١٩٣٧، نەسرین لە گەڕەکی سابوونکەران لە شاری سلێمانی لە دایکبووە. باوکی ئەفسەر بووە لە سوپای عێراق، ئەمەش وایکردووە کە قۆناغەکانی خوێندنی نەسرین بچێتە کۆمەڵێک شار لەوانە کەرکووک، ھەولێر و بەغدا.
خوێندن[دەستکاری]
نەسرین فەخری بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی بەدەستھێنا بوو. دواتر بۆ خوێندن ڕووی کردۆتە یەکێتیی سۆڤیەت، لەوێ لە شاری باکۆ دکتۆرای لە زمانی کوردی بەدەستھێنا.[٣]
مردن[دەستکاری]
ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، نەسرین فەخری لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد، ناوبراو لە گردی سەیوان نێژرا.[٢]
بەرھەمەکان[دەستکاری]
- چاوگی بێ واتا لە زمانی کوردیدا: ھۆ و چۆنیەتیی بەکارھێنانی لەم زمانەدا، بەغدا: کۆڕی زانیاری کورد، ١٣٩٣[=١٩٧٣].
- ڕستە و چەمکی ڕستە بەگشتی و تایبەتمەندییەکانی لە زمانی کوردیدا: بەغداد.
- ڕێزمانی کوردی بۆ پۆلی یەکەمی بەشی زمانی کوردیی زانکۆی سەلاحەدین، لەگەڵ کوردستان موکریانی، ھەولێر: سەلاحەدین
- ڕێنووسی کوردی، ھەولێر: سەلاحەدین.
- یاری لە کۆمەڵی کوردەواریدا لە ڕووی زمانەوە و کاری بۆ سەر کۆمەڵ، بەرگی یەکەم و دووەم، بەغداد: حوڕیە (دارالحریە)، ١٩٩٣؛ بەرگی سێیەم، سلێمانی: سەردەم، ٢٠٠٥.
- دیوانی پیشبینی، بەغداد: ئیلاف.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "نەسرین فەخری؛ ژنە پێشەنگی ئەدەبیاتی زمانی کوردیی". کوردی - RojNews.News. 2023-03-03. Retrieved 2023-08-02.
- ^ ئ ا "د.نەسرین فەخری: زانای زمانەوانی". www.khaktv.net. Retrieved 2023-08-02.
- ^ "ژیاننامەی ئەمڕۆ: پڕۆفیسۆر نەسرین فەخری". JINHAGENCY News (بە سۆمالی). Retrieved 2023-08-02.