بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناحیەی فایدە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


ناحیەی فایدە یان فەھیدیێ، سەر بە قەزای سێمێل سەر بە پارێزگای دھۆکە لە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا بە دووری ١٨کم دەکەوێتە باشووری سەنتەری شاری دھۆک و ڕۆژاوای شاخی دھکانی بچووک و لەسەر ڕێگای گشتی دھۆک-نەینەوایە و ڕووبەرێکی فراوانی ھەیە و زۆربەی جێگای کشتووکاڵییە، دانیشتووانی زۆرینەی کوردن و عەرەب و ئاشووریش ھەن.

دابەش دەبێتە سەر سێ کۆمەڵگا[دەستکاری]

ئایین[دەستکاری]

ھەرسێ ئایینی ئیسلام و ئێزیدی و مەسیحی لەم ناحیەدا دەژین بە شێوەیەکی ئاشتیانە و برایەتی پێکەوەن.

دانیشتووانی ڕەسەنی ناحیەکە بە نزیکەی ١٣٥٬٠٠٠ ھەزار کەس دەبن و نزیکەی ١١٥٬٠٠٠ ئاوارە و کۆچبەر کە پێکەوە دەکاتە نزیکی ٢٥٠٬٠٠٠ ھەزار کەس لەم ناحیەدان.

سێ کەمپی گەورەی کۆچبەر و ئاوارەکانی لێیە:

  1. کەمپی دومیز١(کۆچبەری ڕوژئاوا کوردستان)
  2. کەمپی دوومیز٢(کۆچبەری ڕوژئاوا کوردستان)
  3. کەپی کەپەرتوو (کۆچبەری ڕوژئاوا کوردستان)
  4. کەمپی شاریا (کۆچبەری کوردی یەزیدی)