مامەخەتیبیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مامەخەتیبیان یەکێکە لە گوندەکانى ناحیەی سمیلان سەربە قەزاى چۆمان لە پارێزگاى هەولێر دانیشتوانەکەی سەر بە عەشیرەتی دۆڵەمەرین کە یەکێکن لە حەوت تیرەکەی بارزان خاوەنی چەندین شۆرشگێرین لە تەواوی شۆڕشەکانی کوردستان لە ئەیلول و گوڵان بەشداریان کردوە گوندی مامەخەتیبیان دوجار لەسەردەستی ڕژێمی بەعس سوتێنراوە وە دانیشتوانەکەی ڕاگوازراون بۆ کۆمەڵگا زۆرەملێکان، لەساڵی ١٩٩١ و دوای ڕاپەڕینی کوردستان دوبارە گوندەکە ئاوەدان کراوەتەوە .