مازن حەمادە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مازن حەمادە
لەدایکبوون (١٩٧٧-٠٧-٠٣) ٣ی تەممووزی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٦ ساڵ)
پارێزگای دێرەزۆر، سووریا
ڕێکەوتی ونبوون٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠
شوێنی دەستبەسەرکردننەزانراو
پیشەپسپۆڕی تێکنیکی، چالاکوان

مازن حەمادە (لەدایکبووی ٣ی تەممووزی ١٩٧٧) چالاکوانێکی سورییە و خەڵکی دێرەزوورە. بەھۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکوومەتی سووری لە چوارچێوەی بەھاری عەرەبی لە ساڵی ٢٠١١ زیندانی کرا و ساڵ و نیوێک ئەشکەنجە درا. دوای ئەوەی لە سووریا دوورخرایەوە، بوو بە پەناخواز لە ھۆڵەندا و لەوێ بە ئاشکرا شایەتحاڵی ئەو دەستدرێژیانەی دا کە تووشی بوو. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ حەمادە بووە قوربانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ, کاتێک لەلایەن ھەواڵگری سووریاوە دەستگیرکرا. لەو کاتەوە بێسەروشوێن بووە.[١]

ژیان[دەستکاری]

حەمادە دەرچووی پەیمانگای پیشەسازی نەوت بوو، و وەک تەکنیکارێک لە کۆمپانیای فرەنەتەوەییی نەوت و غازی فەڕەنسی شلومبێرگەر کاری دەکرد

بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا کرد کە داوای ئازادی و دیموکراسی زیاتری دەکرد، و بڕیاریدا بە مۆبایلەکەی ئەم ڕووداوانە وێنە بگرێت. حەمادە بۆ یەکەمجار لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١١ لەلایەن دەزگای ھەواڵگری سووریاوە دەستگیرکرا. دوای ھەفتەیەک ئازاد کرا. دوای دەستگیرکردنی دووەم لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ و دوو ھەفتە دەستبەسەرکردنی لە ھەمان لق، بڕیاریدا بەرەو دیمەشق بڕوات.[٢][٣][٤]

دوورخستنەوە[دەستکاری]

دوای ئازادکردنی، ھێشتا مازن حەمادە لەلایەن دەزگای ھەواڵگرییەوە داواکراو بوو. بۆیە بڕیاری جێھێشتنی سووریای دا و داوای مافی پەنابەری لە ھۆڵەندا کرد.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]