فرانسیسکۆ ھایز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فرانسیسکۆ ھایز
وێنەیەکی فرانسیسکۆ لە ساڵی ١٨٧٩ لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا
لەدایکبوون (1791-02-10) 10ی شوباتی 1791
مەرگ١٢ی شوباتی ١٨٨٢(١٨٨٢-٠٢-١٢) (٩١ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەئیتاڵی
ناسراوە بەوێنەکێشی
بزاڤڕۆمانتیزم


فرانسیسکۆ ھایز (ئیتاڵی: [franˈtʃesko ˈa:jets]؛ ١٠ی شوباتی ١٧٩١ – ١٢ی شوباتی ١٨٨٢) نیگارکێشێکی ئیتاڵی بوو. بە یەکێک لە ھونەرمەندەکانی پێشەنگی ڕۆمانسیزم دادەنرێت لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەمی میلان، و بەناوبانگە بە تابلۆ مێژوویییە گەورەکانی، تانە سیاسی و پۆترەیتەکانی.[١][٢]

ژیاننامە[دەستکاری]

فرانسیسکۆ ھایز – وێنەی خۆ لەگەڵ بەور و شێر (نز. ١٨٣٠)

فرانسیسکۆ ھایز لە خێزانێکی مامناوەند کە خەڵکی ڤێنیز بوون، لەدایکبووە. باوکی بە ناوی جیۆڤانی بە ڕەچەڵەک فەڕەنسی بووە، و دایکی بە ناوی چیارا تۆرسێلا خەڵکی شاری مورانۆ بووە. فرانسیسکۆ بچووکترینی پێنج کوڕ بوو، لەلایەن خوشکی دایکییەوە پەروەردە کراوە. ھایز لە منداڵییەوە مەیلی بۆ وێنەکێشان ڕۆیشتووە. مامی کە سەرنجی بەھرە پێشوەختەکەی دابوو، لەگەڵ خۆی کردی بە شاگرد بۆ نۆژەنکەرەوەیەکی ھونەریی لە ڤێنیز. دواتر ھایز دەبێتە شاگردی نیگارکێش فرانسیسکۆ ماجیۆتۆ کە بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵیدا بەردەوام بوو لە خوێندن. لە ساڵی ١٨٠٦ لە خولی نیگارکێشانی ئەکادیمیای نوێی ھونەرە جوانەکان لە ڤێنیز وەرگیرا، لەوێ لەژێر دەستی تیۆدۆرۆ ماتینی خوێندوویەتی.[٣] لە ساڵی ١٨٠٩ لە پێشبڕکێیەکی ئەکادیمیای ڤێنیز بۆ ماوەی یەک ساڵ نیشتەجێبوون لە ئەکادیمیای سان لوکا لە ڕۆما سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[٤] تا ساڵی ١٨١٤ لە ڕۆما مایەوە، پاشان ڕووی لە ناپۆلی کرد و لەوێ لەلایەن واکیم موراتەوە ڕاسپێردرا بۆ نیگارکێشانی تابلۆیەکی بەناوبانگ. لە ساڵی ١٨٥٠ ھایز وەک بەڕێوەبەری ئەکادیمیای برێرا دەستنیشانکرا.

لە ماوەی کارکردنی درێژخایەندا، ھایز سەلماندی کە بە بەرھەمەکانی تایبەتین. بەرھەمەکانی بریتی بوون لە تابلۆی مێژوویی کە بۆ سەرنجڕاکێشانی ھەستیی نیشتمانپەروەرانە داڕێژراون و ھەروەھا بەرھەمەکانی ڕەنگدانەوەی خواستی ھاوڕێیەتیکردنی شێوازێکی نیوکلاسیک بوو بۆ تەوەرە گەورەکان. ھەروەھا دیمەنەکانی پێشکەشکردنی شانۆی کێشاوە. مێژوونووسی ھونەر کۆرادۆ ڕیچی، ھایزی بە کلاسیکیست پێناسە کردووە کە دواتر پەرەی سەندووە و بووەتە شێوازێکی گێژاوی سۆزداری.[٥]

فرانسیسکۆ ھایز، ماچەکە (١٨٥٩)

کارەکتەرەکانی نێو پۆترەیت و تابلۆکانی ھایز بەزۆری دانیشتوون، جل و بەرگی نامۆ و ڕەش و سپییان لەبەردایە، کە ئامێرێکیان بەدەستەوەیە یانیش ھیچیان بەدەستەوە نییە.

ھایز لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا لە شاری میلان کۆچی دوایی کرد.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "PITTORI e SCULTORI ITALIANI" (بە ئیتاڵیایی).
  2. ^ "Francesco Hayez (1791 - 1881) | National Gallery, London". www.nationalgallery.org.uk. Retrieved 2024-05-11.
  3. ^ "Francesco Hayez". Google Arts & Culture (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-05-11.
  4. ^ LLC, The Worlds Artist. "Museum Quality Oil Painting Reproductions". theworldsartist.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-05-11.
  5. ^ Corrado Ricci (1911) Art in Northern Italy. New York: Charles Scribner's Sons. p. 95.
  6. ^ A derogatory term used in Rome in the nineteenth century to ridicule the poor shepherds of the mountain regions; the term was then used by the painters of the time for their portraits.