دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێیت بۆ دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان


پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان چییە؟

پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان (IR) یان کاروباری نێو دەوڵەتی، کە پەیوەستە بە دەزگای ئەکادیمی و پەیوەنددار لە زانستەکانی ڕامیاری، کە بوارێکی تایبەتمەند و ئەکادیمیە لە بوارە جۆر بەجۆرەکانی لێکۆڵینەوە نێو دەوڵەتیەکان، یان ئەکادیمیایەکی سەربەخۆیە تایبەت بەو خوێندکارانەی کە تایبەتمەندن بە زانستەکانی مرۆیی و کۆمەڵایەتی. لە ھەردوو بواردا، لە بواری لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی قەوارە ڕامیاریەکان (دەزگاکانی حکومەت) وەکوو وڵات، وڵاتی خاوەن سەروەری، ئیمپراتۆریەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە حکومییەکان (ڕێکخراوە حکومیە نێو دەوڵەتیەکان) وە ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیە ناحکومیەکان (INS)، ڕێکخراوە ناحکومیەکان، وە کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکان (ھاوبەشگا نەتەوەییەکان)، وە لەسەر ئاستێکی فراونتری جیھانی کە ئەم کارانەی لێ بەرھەم بێت، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پەیوەندییەکی ئەکادیمی لە سەر ئاستێکی ڕامیاری بەرز کە ھەڵوێستی چاکەکاری وڵاتان دیاری دەکات بۆ کێشە نێودەوڵەتییەکان و ئاشتی جیھانی.

زیاتر…

وتاری ھەڵبژێردراو

جەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا بریتی بوو لە ململانییەکی نێونەتەوەیی کە لە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا ڕوویدا، لە ئازاری ١٩٩ تاوەکو تشرینی دووەمی ١٩٩٥. زۆرێک لەوڵاتان بەشداربوون لەجەنگەکە، بەپێی وتەکانی دادگای سزادانی نێونەتەوەیی لە یووگسلاڤیا لایەنەکانی جەنگ بریتی بوون لە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا و کۆماری یووگسلاڤیا و کرواتیا ھەربەپێی راپۆرتی دادگای دادی نێونەتەوەیی سربیاش پشکی ھەبووە لەم جەنگە کەبەشێوەی سەربازی و ئابووری بەشداریکردووە. سووپای سڕبیا دواتر گۆڕدرا بۆ سووپای میللی یووگسلاڤیا. کرواتیاش لەناو جەرگەی جەنگەکە بوو. زیاتر...

ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان

ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت یان ئۆپێک (بە ئینگلیزی: Organization of the Petroleum Exporting Countries) کوتکراوەی (بەئینگلیزی: OPEC)، ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییی نەوتییە کە لە ١٤-٩-١٩٦٠دا لەلایەن وڵاتانی ئێران، ڤێنێزوێلا، عێراق، عەرەبستان و کووەیت، بە ئامانجی سنووردارکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و یارمەتیدان بە گرانترکردنی، لە بەغدا دامەزرا. زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

پاسەپۆرتی نانسیین، بەڵگەنامەیەکی دیپلۆماسی فەڕەنسایە بۆ ھاوڵاتیانی نافەڕەنسی دەریان دەکرد.

ئایا زانیوتە؟

Did you know?
  • ئایا دەزانی کە ژمارەی سەرجەم وڵاتانی جیھان ئەوانەی دانپیانانی نێودەولەتیان ھەیە ٢٠٧ دەوڵەتە (٢٠٢٠)
  • ئایا دەزانی لەکۆی ٢٠٧ دەولەت تەنھا ١٩٣ دەولەت ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانن.
  • ئایا دەزانی لە جیھان ھەندێک دەولەت ھەن کە ھیچ دانپانانێکی نێودەوڵەتیان نیە ئەوانیش (قوبرسی تورکیا و ئەبخازیا و ترانسنیستریا و قەرەباغ و ئۆستیای باشوور و سۆماڵیلاند)
  • ئایا دەزانی کۆسۆڤۆ و تایوان لەلایەن ھەموو وڵاتانی جیھانەوە دانی پێدا نراوە وەک دەولەت بەڵام ناتوانێت ببێتە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

کەسایەتی ھەڵبژێردراو

فوئاد مەعسووم ناوی تەواوی محەممەد فوئاد مەعسووم خدر ھەورامی سیاسەتوانێکی ناسراوی کوردە. لە ساڵی ٢٠١٤ی زایینیدا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێردرا و بوو بە حەوتەم سەرۆک کۆماری عێراق و دووەمین سەرۆک کۆماری کورد کە سەرۆکایەتی عێراقیان کردبێت (لە دوای جەلال تاڵەبانی). فوئاد مەعسووم لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری کۆیە لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لەدایکبووە. زیاتر...

ڕێککەوتنامە دیپلۆماسییەکان

مەلا مستەفا و سەددام حسێن لە ئازاری ١٩٧٠، پێش ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازار.
مەلا مستەفا و سەددام حسێن لە ئازاری ١٩٧٠، پێش ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازار.

ڕێکەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی و حزبی بەعس واژۆ کرا، بریتی بوو لە پێشەکییەک و ٢٢ بڕگە کە ١٥یان ئاشکرا و ٧یان نھێنی بوون و ھەموویان پێکەوە دۆکۆمێنتێکی گرنگیان پێک ئەھێنا بۆ چەسپاندنی مافەکانی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا. بەدی ھێنانی یەکێتی ڕیزەکانی کورد پاش ٤ ساڵ شەڕی ناوخۆ. زیاتر...

پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان

پەیمانی ڤێرسای
پەیمانی ڤێرسای
The Signing of the Peace Treaty of Versailles

پەیمانی ڤێرسای ئەو پەیمانی ئاشتییە بوو کە لە ٢٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩١٩ لە کۆشکی ڤێرسای لە پاریس لایەنەکانی شەڕی جیھانیی یەکەم واژۆیان کرد و کۆتایییان بە شەڕ ھێنا، ئەگەرچی ئاگری شەڕ پێشتر لە کاتژمێر ١١ی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ کوژابووەوە. ئەم پەیمانە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی دووھەمی ١٩٢٠ خرایە قۆناغی جێبەجێبوونەوە. یەکێ لە پاشخانەکانی پەیماننامەکە چواردە خاڵەکەی ودرۆ ویڵسنی سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا بوو. زیاتر...

پۆلەکان

بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ١٠٠٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٧ی ئابی ١٩٩٥دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ ئەنگۆلا. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ٣٬٥٦٢ەم، بە ١٥ دەنگی لەگەڵ، ٠ی دژ و ٠ی بێ‌لایەن پەسندکرا. زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان