بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەسار (زنجیرە تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەسار (زنجیرە تەلەڤیزیۆنی)
چەشندراما
وڵاتی بنەڕەتتورکیا
زمانی سەرەکیتورکی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨
کۆمپانیای بەرھەمھێنانQ12810626، فریمێنتڵ
دابەشکەرنێتفلیکس
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
وێبگەhttps://www.startv.com.tr/dizi/avlu/bolumler

حەسار (بە تورکی: Avlu) زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکی درامای تورکییە، لە دەرھێنانی یۆکسەل ئاکسو و ھولیا گێزر، لەنێوان ساڵانی  ٢٠١٨ و ٢٠١٩ لە کاناڵی ستار تیڤی بڵاو کرایەوە. یەکەم ئەڵقەی ئەم زنجیرەیە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە.[١]

کورتە[دەستکاری]

دەنیز ژنێکی تەمەن ناوەڕاستە و دەمێکە لەلایەن ھاوسەرەکەی توندوتیژی لێ دەکرێت، ھاکان مێردەکەی بەردەوام کحول دەخواتەوە و دەنیزی بەوە تۆمەتبار کردووە کە ڕێگەی نەداوە ببێتە مۆسیقاژەنێکی سەرکەوتوو. دەنیز و ھاکان کچێکیان ھەیە بەناوی ئێجەم و ھیچ کێشەیەکی ماڵی و داراییان نییە، بەمەشەوە دەنیز ھەست بە دڵخۆشی لە ژیانیدا ناکات و ھەمیشە ھەوڵ دەدات بەھێز بێت و لەبەر تاکە کچەکەی ئێجەم بەرگەی ئەم توندوتیژییە بگرێ.

ڕۆژێک لە کاتی دەمەقاڵێدا، ئێجەم ھەوڵ دەدات بەرگری لە دایکی بکات و بە دەمانچە تەقە لە باوکی دەکات. بەڵام دەنیز کە نایھەوێت ژیانی کچەکەی بکەوێتە مەترسییەوە، بەرپرسیاریەتی ئەم کارە لە ئەستۆ دەگرێت و لەلای پۆلیس دەڵێت من تەقەم لە ھاکان کردووە، بەم ھۆیەوە کچەکەی ڕزگار دەکات و خۆی دەکەوێتە بەندیخانە.

لە ناو بەندیخانەدا دەنیز لەگەڵ دوو گروپی جیاوازدا ئاشنا دەبێت، کە ھەر یەک لەم گروپانە بەردەوام پەلاماری گروپەکەی بەرامبەریان دەدات و بەم شێوەیە چاوی بە کەسانی جیاواز دەکەوێت و ھەرچەندە نایەوێت بەشداری سەرکێشییەکانیان بکات، بەڵام تێدەکەوێت.

ئەکتەرەکان[دەستکاری]

ئەکتەر ڕۆڵ ئەڵقە
دەمەت ئەڤگار دەنیز دەمیر ١-٤٤
جەرەن مۆرای ئەزرا کایا ١-٤٤
نورسەل کۆسە قودرەت ئۆزتورک ١-٤٤
چاگداش ئۆنار ئۆزتورک ئۆکتای بۆران ١-٤٤
نەرگس ئۆزتورک Zerrin Şahin ١٢-٤٤
ئوشان چاکر کۆمیسەر تۆلگا ٣٢-٤٤
دەنیز باروت مەلیس ئەرسۆی ١-١١, ٢٢-٤٤
ئومما پوتگول دودا ئاکتاش ١-٤٤
ئایچا دەمگاج حەسرەت شەنگول ١-٤٤
سەلەن سەیڤان ھەڤەس ١٢-٤٤
گۆرکەم مەرتسۆز ئەرھان دومان ١-٤٤
سانیا سامرا ھاجەر ١-٤٤
ئاچەلیا ئۆزجان ئەمەل ٤٠-٤٤
حوسەین تورانچ حوسەین ئایتەکن ١-٤٤
چیگدەم بەنلی مەلتەم ١-٤٤
بەرنا ئەکار بەرنا ١-٤٤
ئایتەن ئۆنجوغلوو سەفیە ئۆزدەمیر ٣١-٤٤

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.cnnturk.com/ajanda/avlu-dizisi-konusu-oyunculari-ve-karakterleri-ile-ilk-sinavini-veriyor. CNN Türk (لە ڕێکەوتی 29 ئازاری 2018). ئەرشیڤ کراوە [Avlu dizisi konusu, oyuncuları ve karakterleri ile ilk sınavını veriyor! نووسراوەی سەرەکی] لە ڕێکەوتی 2 نیسانی 2018. سەردان لە ڕێکەوتی 30 ئازاری 2018.

سەرچاوەکان[دەستکاری]