تەکیەی کاکەمەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی تەکیە
Takya Twon
دیمەنی شورای تەکیە چونە ژوورەوە بۆ ناو ناحیەی تەکیە
شورای تەکیە
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای چەمچەماڵ
ناحیەناحیەی تەکیەی کاکەمەند (ناوەند)
بەرزایی
٨٨٥ مەتر (٢٬٩٠٤ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٢٠)
 • سەرجەم٣١،٧٥٧
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

تەکیە شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی تەکیە (ناوەند)، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢][٣]

تەکیە ناوەندی ناحیەی تەکیە.

ناو[دەستکاری]

سەرەتا دێیەکی بچوک بووە، بووە بە کاروان سەرای ئەو ڕێبوار و بازرگانانەی کە لە ناوەڕاست و خواروی عێراقە و هاتوون و بە کەلاوە کۆندا تێپەریوون بۆ سنوری بازیان و سلێمانی و شارەزور. لەم لادییە لایان داوە بۆ پشودان. خەڵکی ئەم ناوچەیەش زۆر دەست و دڵ کراوە و میوان دۆست بوونە و کاروانچیەکانیان بانگکردوە بۆ پشودان و لە دیوەخان و تەکیەکانیاندا. بەم بۆنەیەوە کاروانچیەکان هەرکات بیانویستایە پشوو بدەن، تیکڕا ڕێک دەکەوتن کە لای ئەو ماڵانە لابدەن کە تەکیەکانیان کراوەن بۆیان، و ناویان لێنراوە تەکێ.

جوگرافیا[دەستکاری]

تەکیە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی کانی بناو و لە باشوور لەگەڵ گوندی تەکیەی حەمەبایز و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی تەکیەی کاکە عەبدوڵا لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی کۆچک نەخشینە.[٤][٥][٦]

کارگێری[دەستکاری]

ناحیەی تەکیە ٢٧ گوندی لەسەرە

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی کۆن[دەستکاری]

لە ئێتسادا لە تەکیە شوێنەواری کۆن و خانووی کۆن هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆنەکان

مێژووی مۆدێرن[دەستکاری]

تەکیە دەربەندی بازیانی لە تەنیشتە کە کاتی خۆی شێخ مەحمود دژی بەریتانیاکان شەڕی کردووە لەوێ تێیدا بریندار بووە دەستگیرکراوە. تەکیە لە لە ساڵەکانی ١٩٦٠ لە چاو تەکیەی ئێستادا زۆر بچوک بووە. لەسەردەمی ڕژێمی سەدام ڕژێمی ئەوکات پارچە زەوی بەسەر هاوڵاتیانی گوندەکان کرد لە تەکیە. بەهۆی ئەوەوە تەکیە ڕوو لە گەورەبوون کرد ژمارەی دانیشتووای زۆر بوو. بەڵام دواتر دوای ئەوە برسێتی وگرانی ڕووی لە خەڵکی کرد. زۆربەی خەڵکی تەکیە گەڕانەوە بۆ گوندەکانی پێشتری خۆیان. ئەو خانوانەی کە ئێستا پێی ئەوترێت گەڕەکی هەندرێن چەند گەڕەکێکی تر کامل لەلایەن حوکمەتە ڕوخێنران. دیسان تەکیە بچوکرایەوە. بەڵام لەگەڵ ئازادکردنی کوردستان دەسەڵات کەوتەوە دەست کوردەوە. حوکمەتی هەرێم سەرجەم پارچە زەوییەکانی گەڕانەوە بۆ ئەو هاوڵاتیانە. بەهۆی ئەمەوە دیسانەوە ناحیەی تەکیە ڕووی لە زبادبون کرد.

ئێستا[دەستکاری]

بەئێستاشەوە تەکیە لەچاو ناحیەکانی پاڕێزگایی سلێمانی ساڵ بە ساڵ گەورەتر ئەبێت ژمارەی دانیشتوانی زۆرتر ئەبێت لەناحیە وگوندەکانی دەوروبەرییەوە ڕوو دەکەنە ئەم ناحیە« ئەمەش بەهۆی ئەوەی ناحیەی تەکیە ڕێگایەکی ستراتیژییە لەسەری ڕێگایی سەرەکی سلێمانی و چەمچەماڵ وکەرکووکە. واتە هاوڵاتیان باشووری عێراق کاتێک بیانەوێت سەردانی سلێمانی بکەن پێویستە بەم ڕێگایەدا بڕۆن.

خوێندن[دەستکاری]

لە ناحیەی تەکیە چەندین قوتابخانەی سەرەتایی و و ناوەندی و دواناوەندی وباخچەی مناڵان هەیە

قوتابخانە سەرەتاییەکان[دەستکاری]

سەرەتاییەکان ٨ قوتابخانەن

  • قوتابخانەی زێوەر
  • قوتابخانەی کۆبانێ
  • قوتابخانەی ئامەد
  • قوتابخانەی بۆتان
  • قوتابخانەی بەردەقارەمان
  • قوتابخانەی ماردین
  • قوتابخانەی دابان
  • قوتابخانەی قەندیل

قوتابخانە ناوەندببەکان[دەستکاری]

ناوندییەکان ٧ قوتابخانەن

  • ناوەندی دەرسیم
  • ناوەندی ئاران
  • ناوەندی هۆزان
  • ناوەندی شکۆڤە
  • ناوەندی تەکیە
  • ناوەندی بڵێسە
  • ناوەندی قانع

قوتابخانە ئامادەییەکان[دەستکاری]

ئامادەیەکان ٥ قوتابخانەن

  • ئامادەیی سەرکەوتن
  • ئامادەیی پێشکەوتن
  • ئامادەیی وەفایی
  • ئامادەیی چوارچرا
  • ئامادەیی فەرهەنگ

باخچەی مناڵان[دەستکاری]

  • باخچەی مناڵان ٤ دانەن
  • باخچەی مناڵانی تەکیە
  • باخچەی مناڵانی شنەبا
  • باخچەی مناڵانی فڵاوەرز
  • باخچەی نمونەیی تەکیەی ئەهلی

وەرزش[دەستکاری]

خەڵکی شارۆچکەی تەکیە لە وەرزشە زیاتر گرینگی بە یاری تۆپی پێ دەدەن

تۆپی پێ[دەستکاری]

شاڕۆچکەی تەکیە لە ئێستادا هیچ یانەیەکی نییە کە بەشدار بێت لە خولەکانی کوردستان، بەرپرسانی ناوچەکە بۆ نەبوونی بودجەی پێویست دەیگەڕێنینەوە ،ئەمە لە کاتێکدایە هەر دوو شارۆچکەی چەمچەماڵ و بازیان خاوەن یانەی تۆپی پێن

خولی تیمە میلەکانی تەکیە[دەستکاری]

شاڕۆچکەی تەکیە خاوەن چەندین تیمی میلیە ئەم یانەنەی خوارەوە لە خولی نایابی تیمە میلیەکانی تەکیە یاری دەکەن

یانەکانی خولی نایابی تیمە میلیەکانی تەکیە[دەستکاری]

  • تیپی وەرزشی نەوروسی
  • تیپی وەرزشی هونەر
  • تیپی وەزرزشی کوردستان
  • تیپی وەرزشی شەهید محمد
  • تیپی وەرزشی چاوەڕوان
  • تیپی وەرزشی پێشەوا
  • تیپی وەرزشی ئاشتی
  • تیپی وەرزشی هەڵگورد
  • تیپی وەرزشی شەهید سەرکەوت
  • تیپی وەرزشی فرمێسک

یانەکانی خولی پلەیەکی تیمە میلیەکانی تەکیە[دەستکاری]

  • تیپی وەرزشی ڕابەر
  • تیپی وەرزشی هندرێن
  • تیپی وەرزشی ڕاپەرین
  • تیپی وەرزشی نالی
  • تیپی وەرزشی ئاسۆ
  • تیپی وەرزشی ئاغجەلەر
  • تیپی وەرزشی بابەگوڕ گوڕ

شوێنەگرینگەکانی تەکیە[دەستکاری]

  • شورای تەکیە
  • یاریگایی گەورەی تەکیە

لایەنی دینی[دەستکاری]

خەڵکی تەکیە موسڵمانی سونە مەزهەبن چەندین مزگەوت لە شارۆچکەکەدا هەیە

  • مزگەوتی فیردەوس
  • مزگەوتی برایەتی
  • مزگەوتی نزا
  • مزگەوتی قەدیم
  • مزگەوتی ڕزگاری(مەلا خدری کۆن)
  • مزگەوتی گەورەی تەکیە
  • مزگەوتی سیدا المرسلین (مەلا ساڵح)
  • مزگەوتی رەحمان و مەلا وەیسی
  • مزگەوتی فتاح حسن کاکی (مەلا جبار)
  • مزگەوتی بەهەشت
  • مزگەوتی مەدینە
  • مزگەوتی مەلا عەبدولکەریم مودەریس

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]