بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەورێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەورێز
تبریز
چەند دیمەنێکی شاری تەورێز
چەند دیمەنێکی شاری تەورێز
وڵات ئێران
پارێزگائازەربایجانی ڕۆژھەڵات
شارستانتەورێز
ڕووبەر
 • شار٣٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٥ میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٢٣٥٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩١٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٣٥٠ مەتر (٤٬٤٣٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٣)
 • شار١٬٥٩٣٬٣٧٣ کەس[١][٢][٣][٤][١][٥]
 • پلەی لە ئێراندا
شەشەم
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (IRST)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (IRDT)
کۆدی تەلەفۆن٠٤١
وێبگەtabriz.ir

تەورێز (بە فارسی: تبریز‎، بە ئازەربایجانی: Təbriz) دووەم شاری گەورەی ئازەری زمان، شەشەم شاری گەورەی ئێران و ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێرانە.

ڕیشەناسی[دەستکاری]

ڕیشەی ناوی تەبرێز ڕەنگە ئازەری، تاتی یان کوردی بێت. لە کۆندا تەورێز و تەبریز باووبوون و تەبرێز دەبێت لە تەڤرێزەوە ھاتبێت و کە لەژێر کاریگەری فەرھەنگی فارسی بووەتە (تەبریز). ئیستەش لە کوردیدا تەورێز دەوترێت.

مێژوو[دەستکاری]

تەورێز مێژوویەکی کۆنی ھەیە و شارێکی گرینگ بووە لە ڕووداوە سیاسییەکانی ناوچەکەدا. بۆ ماوەیەکی زۆر بنەماڵە کوردەکان وەک ڕەوادی حوکمی ئەو شارەیان کردووە.[٦] کاتی خۆی کئازەریوردانی ھەدبانی کە ھاوەڵی صەلاحەدینی ئەیوبی بوون لە شام و میسر. ئەوانەی لە تەورێزەوە بوون ئاسەوارەکانیان ھەر بە تەورێزی ماوە. وەک مزگەوت و کۆلانی تەورێزی لە شاری دیمەشق نزیک گۆڕی عاتگە دروستکراوی سالی ١٤١٩ز و یادگارێکی میر غرس الدین خلیل التوریزی یە کە حاجب الحجابی میری مەملووکی دیمەشق بووە.[٧] ھەروەھا کاشی تەورێزی کە لە میسر ناودارە. لە کەسایەتییە ناودارەکان کە نازناویان تەورێزییە: عەلی شاە کوڕی ئەبوبەکری تەورێزی وەزیری سولتان ئیبن سەعیدی مەغۆلی بوو و لە تەورێز مزگەوتێکی مەزنی بنیات نابوو.[٨] ابن بطوطە لە باسی گەڕەکەکانی بەصرە ناوی میر ڕکن الدین العجمی التوریزی دێنێت کە حوکمڕانی شارەکە بوو.[٩] ھەروەھا ناوی (الشیخ الصوفی أبی العباس أحمد بن التوریزی) کە ھاوچەرخی محی الدین بن عربی بووە؛ و إسماعیل بن محمد بن أبی یزید بن الشیخ جمال الدین التوریزی.[١٠] شاری تەورێز پێش ھاتنی مەغؤل و ئوغووزو سەلجووق، شارێکی بچووک بوو لەژێر دەسەڵاتی ئازەری بووە لە میرە ھەرە ناودارەوەکانی ڕەوەندی (ڕوادی) میر حسینی ڕەوادی و میر وھشودان و میر مەملانن. ساڵی ١٠٤٢ بوومەلەرزەیەکی بەھێز نیوەی شارەکەی بە دانیشتووانەوە لە ناوبرد. لە ساڵی ١٠٤٦ گەڕیدە ناصر خوسرەو بە تەورێزدا ڕەتبووەو باسی میر وھشودان دەکا کە میری ئەوسای تەورێز بووەو لە (سەفەرنامە) کەی شاعێرێکی دیوە ناوی قەتران بووە کە شیعری بە زمانی باوی ئەوسای ئازەربێجان ھۆنیوەتەوە.[١١]

دانیشتووان[دەستکاری]

ژمارەی دانیشتووانی تەورێز لە ساڵی ٢٠١٦ زیاتر لە ١٫٥٠٠٬٠٠٠ کەس بوە کە زۆربەیان ئازەربایجانین و بە زمانی ئازەری قسە دەکەن.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

[١][٢][٣][٤][١][٥]

  1. ^ ئ ا ب پ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری amar95 نەدراوە
  2. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Rah نەدراوە
  3. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Anaj نەدراوە
  4. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Irna2020 نەدراوە
  5. ^ ئ ا داڕێژە:یادکرد وب
  6. ^ Foundation, Encyclopaedia Iranica. "Welcome to Encyclopaedia Iranica". iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-05-20.
  7. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 6ی Julyی 2012. Retrieved 7ی Mayی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٦ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. أهم مساجد دمشق
  8. ^ [١] تاريخ الإسلام - ج 53: ذيل تاريخ الإسلام: 701 - 750
  9. ^ [٢] ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ابن بطوطه: تحفة النظار في غرائب الأمصار وعجائب الأسفار
  10. ^ [٣] ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. الموسوعة الشاملة - الضوء اللامع للسخاوى
  11. ^ [٤] سفرنامه - ناصر خسرو - الصفحة ٣٨