بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەنستیتۆ (ڕۆمان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنستیتۆ
بەرگی وەشانی ئەمریکی
نووسەرستیڤن کینگ
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
چەشنھەستبزوێنی ترسێنەر، خەیاڵی زانستی
بڵاوبوونەوە١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩
بڵاوکەرەوەسکریبنەر
جۆری کتێبچاپ (بەرگڕەق)
لاپەڕەکان٥٧٦
ژپنک (ISBN)٩٧٨-١-٩٨٢١١٠-٥٦-٧
813/.54
LC ClassPS3561.I483 I57 2019

ئەنستیتۆ (بە ئینگلیزی: The Institute) ڕۆمانێکی ھەستبزوێنی ترسێنەری خەیاڵی زانستیی ٢٠١٩ی نووسەری ئەمریکی ستیڤن کینگە، لە لایەن سکریبنەرەوە لە ١٠ ئەیلوولی ٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە.[١] کتێبەکە شوێنی بلیمەتێکی دوازدە ساڵان بە ناوی لووک ئێڵیس دەکەوێت. کاتێ کە دایک و باوکی دەکوژرێن، لە لایەن چەند کەسێکەوە دەڕفێنرێت و لە ئەنستیتۆکەدا بەخەبەر دێتەوە، کە ئەویش دامەزراوەیەکە چەندین مناڵی ڕفێنراوی تری تێدایە و ھەموویان توانای دوورەزانی یان دوورەجووڵێنییان ھەیە. بەگشتی، پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرتووە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Stephen King | The Institute". stephenking.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-05.
  2. ^ "Book Marks reviews of The Institute by Stephen King". Book Marks (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-05.