بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەپوولە (کۆوار)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پەپوولە (گۆڤار)ەوە ڕەوانە کراوە)
گۆڤاری پەپوولە
نموونەی یەکێک لە گۆڤارەکانی پەپوولە
سەرنووسەر یاسین قادر زرگوێزی
دەستەی نووسەران نەریمان عوسمان
وێنەگران غەمگین فەتاح
بوارەکان منداڵان
٣٠ ڕۆژ جارێک (مانگانە)
دامەزرێنەر ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد
یەکەم ژمارە ١٩٩٢
وڵات  عێراق
شوێن سلێمانی
زمان کوردی

گۆڤاری پەپوولە گۆڤارێکی ڕۆشنبیری پەروەردەیی زانستی مانگانەی منداڵانە، لەلایەن منداڵپارێزی کوردستان[١] لە شاری سلێمانی دەردەچێت. یەکەمین ژمارەی گۆڤاری پەپوولە لە بەھاری ساڵی ١٩٩٢ دا دەرچووە. ئەم گۆڤارە لەلایەن ستافێکی کارامە و لێھاتوو لە بواری منداڵاندا بەڕێوە دەبرێت، بەردەوامە. ھەموو مانگێک لەکاتی دیاریی کراودا دەردەچێت و دەگاتە دەست منداڵان و خوێنەرانی گۆڤارەکە.

مێژووی دروستبوونی گۆڤاری پەپوولە[دەستکاری]

لە پاییزی ساڵی١٩٩١ لە مانگی تشرینی دووەمدا لەلایەن ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و بیرۆکەی دروستبوونی ئەم گۆڤارە دەرکراوە. لەلایەن کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و ھونەرمەندی کوردەوە سەرچاوەی دروستبوون و بڵاو بوونەوەی گۆڤارەکە سەریھەڵدا؛ کە بریتیبوون لە:

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد خاوەنی ئیمتیاز
د. کرمانج محەممەد سەرنووسەر
عومەر عەلی ئەمین جێگری سەرنووسەر
ئیبراھیم قادر محەممە سکرتێری نووسین
ھوشیار بەرزنجی لێپرسراوی کاروباری دارایی
ئیسماعیل خەیات لێپرسراوی کاروباری ھونەری
سەلام منمی لێپرسراوی کاروباری بەڕێوەبردن
سەردار فەتاح ئەندام

لەپاش ھەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر توانرا ژمارە یەکی گۆڤاری پەپوولە بڵاو بکریتەوە، کە تاکە گۆڤاری منداڵانی کوردی ئەو سەردەمەبوو… بەڵام بەھۆی ڕەوشی نالەباری کوردستان لەو کاتەداو زوڵم و زۆری ڕژێمی بەعس و نەبوونی ئامێری چاپی پێشکەوتوو، بەڕێز (ھێرۆ خان) بە ڕێکخراوی (یونسێف) دەڵیت کە گۆڤارەکە لەدەرەوەی کوردستان چاپ بکەن، بەڵام بەداخەوە ژمارە یەکی گۆڤارەکە ون دەبێت… بەڵام پاش چەند ساڵێک گۆڤارەکە لە ون بوون گەڕاوەتەوە بۆ ئامێزی دەستەی نووسەرانی لە شاری سلێمانی بەیەکتر شادبوونەتەوە.

گۆڤارەکە چەندین ستافی گۆڕیوە، لە ساڵی ١٩٩٨ جارێکی تر دەستی کردووەتەوە بە بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکانی و تا ئێستا بەشێوازێکی زۆر مۆدێرن و جوان و بەنرخ بڵاو دەکرێتەوە.

ستافی ئێستای گۆڤاری پەپوولە:

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد خاوەنی ئیمتیاز
یاسین قادر زرگوێزی سەرنووسەر
نەریمان عوسمان دەستەی نووسەران
غەمگین فەتاح سەرپەرشتیاری ھونەری
ئاراس مەحموود نەخشەساز
ساڵح بێچار سەرپەرشتیاری لاتینی
سەرتیپ فەتاح وێنەکێش
سائیر بەدری وێنەکێش

ئەو وێنەکێشانەی کاریان کردووە لە گۆڤارەکە:

  • ئیسماعیل عومەر حەسەن
  • سائیر ئەلبەدری
  • سامان عوسمان
  • مەریوان جەلال
  • بێگەرد عوسمان
  • سۆران حەمەد
  • ئاڤان جەمال
  • سەرخێڵ عوسمان، سوارە عوسمان

بابەتەکانی گۆڤارەکە[دەستکاری]

  • چرپەی داپیرە: گێڕانەوەی بەسەرھاتی پەروەردەیییە لەلایەن داپیرەی (نمنم)، ھەرجارەو ڕووداوێکیان بەسەردێت.
  • چیرۆک: بەشێکی گرنگی گۆڤارەکەیە. چیرۆکی خۆماڵی و وەرگێڕدراو بڵاو دەکاتەوەو، لەلایەن بەشی ھونەری کاری وێنەکێشانی بۆ دەکرێت.
  • ھۆنراوە.
  • نیشتمان ناسین: ھەرجارەو باس لە ناوچەیەکی کوردستان دەکات و زانیاریی دەدات لەسەری.
  • زانستی: بابەتی زانستییە.
  • ھەمەڕەنگ: ھەرجارەو باس لە دوو شت دەکات و زانیارییان لەسەر دەدات.
  • ناوداران: باسی ژیانی ناودارە کۆچکردووەکان دەکات (کوردی و بیانی).
  • پۆشاکی گەلان: ھەرجارەو وێنەی پۆشاکی نەتەوەیی وڵاتێک پیشان دەدات.
  • ئەنیمی: باسکردن و زانیاریی تەواو لەسەر ئەم فیلم کارتۆنانەی لە ولاتی یابان بەرھەمدەھێنرێن، بەتایبەت پەروەردەیییەکانیان.
  • شاری یاریی: بۆ زاخاوی مێشک، چەند یارییەکی خۆش بۆ کاتبەسەربردن.
  • گیانداران: ھەرجارەو باس لە گیاندارێک یاخود باڵندەیەک دەکات.
  • یاریی کوردەواریی: ھەرجارەو باس لە یارییەکی فۆلکلۆری کورد دەکات.
  • بابەتی ئینگلیزی: یانەی ئینگلیزی و چیرۆک و وشەو مانا.
  • بابەتی لاتینی، تاکە گۆڤاری کوردییە کە مانگانە چیرۆکی بە ڕێنووسی لاتینی بڵاو دەکاتەوە.
  • چەند بابەتێکی تری منداڵان و وێنەی منداڵان.
  • چیرۆکی وێنەیی: دوا لاپەڕەی ھەموو ژمارەیەک، چیرۆکێک بە وێنەوە دەگێڕێتەوە.
  • ناساندنی ئامێرو پیشە جیاوازەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Facebook". www.facebook.com. Retrieved 2024-01-14.