دەروازە:ژن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێن بۆ دەروازەی ژن

ڕۆژی جیھانیی ژنان

semmoldura
semmoldura
semmoldura
semmoldura
ڕۆژی جیھانیی ژنان: ٨ی ئازار

ڕۆژی جیھانیی ژنان (بە ئینگلیزی: International Women's Day) یان بەدرووستیی ڕۆژی جیھانیی ژنە کارکەرەکان ناسراو بە ٨ی ئازار، ٨ی ئازاری ھەر ساڵێک یاد دەکرێتەوە. لە ناوچەکانی جیاواز، ئایینەکانی ئەم ڕۆژە لە ڕێزگرتن یان ئەوینداری سەبارەت بە ژنان، ھەتا ئایینەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی جیاوازە. ئەم ڕۆژە وەکوو ڕووداوەیەکی سیاسی و سۆسیالیستی لە فەرھەنگی بڕێک لە وڵاتەکانی جیھان بەوێنەی ڕووسیا ڕۆژی پشۆدانە. ٨ی ئازار لە بڕێک لە وڵاتەکان لایەنی سیاسیی خۆی لە دەست داوە و وێنەی تێکەڵێک لە ڕۆژی دایک و ڕۆژی ڤالانتاین بووە بە ڕۆژیکی نا-سیاسی بۆ پیاوەکان تا ئەوینداری خۆیان لە بەرامبەر ژنان پێشان بدەن؛ بەڵام لە بڕێک لە وڵاتەکانی تر ھێشتا سیاسی ماگە و پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھێز بەڕێوە دەچن و ئاگاداری سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنان لە خەباتەکانی ژنانی سەرانسەری جیھان بە شێوەێکی ھیوادارانە گەشە بووە. خەڵکی بە لەبەرکردنی نەوارەکانی ئەرخەوانی ئەم ڕۆژە پێرۆزبایی دەکەن. ڕۆژی جیھانیی ژنان لەوەتەی ١٩٠٩ لە ئەمریکا یادی دەکرێتەوە. دوای ماوەیەک ئەمریکا وازی لەیادکردنەوەی ئەو یادە ھێنا وەکوو پشووی وڵات دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لە یەکێتیی سۆڤیەت و چەند وڵاتێکی دیکەی کۆمۆنیزم وەکوو چین و کووبا ئەم بۆنەیان کردە پشوو. دواتر ئەم ڕۆژە لەچەندین وڵات بوو بە پشووی فەرمی.

زیاتر…
ھەنووکە ١٬٩٨٢ وتار لە دەروازەی ژندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

مافی یاسایی ژنان بۆ دەنگدان بەدرێژایی ماوەی زیاد لە نیو سەدە دامەزراوە و لە سەرەتادا لە چەند ویلایەتێک و یەکەیەکی بەڕێوبردنی ناوچەیی مافەکە بە یاسایی ناسێنرا بە شێوەیەکی سنووردار و پاشان لەسەر ئاستی نەتەوەیی لە ساڵی ١٩٢٠دا.

یەکەم ڕێکخراوی مافی دەنگدانی ژنان لە ساڵی ١٨٦٩دا ھاتە کایەوە لەڕێی دوو ڕێکخراوی جیاواز کە پێشبرکێیان بوو لەگەڵ یەکتردا، یەکێکیان بە ڕابەرایەتی سوزەن ب. ئانتۆنی و ئیلیزابێت کادی ستانتۆن و ئەوەی دیکەیان بە ڕابەرایەتی لوسی ستۆن. دوای چەندین ساڵ لە ململانێ و پێشبرکێ لە ساڵی ١٨٩٠دا یەکیان گرت و (کۆمەڵەی نەتەوەیی مافی دەنگدانی ژنانی ئەمریکی - NAWSA) دامەزراند کە سوزەن ب. ئانتۆنیان وەک ڕابەر دیاریکرد.

بەو ھیوایەی دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان بڕیار دەدات بە دەستووری بوونی مافی ژنان بۆ دەنگدان، چالاکەوانانی بوارەکە چەندین ھەوڵیان دا بۆ دەنگدان لە سەرەتای ١٨٧٠کاندا و دوای ڕێگەگرتن لە دەنگدانیان چالاکەوانان داوای یاساییان تۆمار دەکرد. لەڕاستیدا سوزەن ب. ئەنتۆنی سەرکەوتوو بوو کە بتوانێت دەنگ بدات لە ساڵی ١٨٧٢ دا بەڵام دواتر دەستگیرکرا لەسەر کردەکە و لە دادگاییەکی گشتی کراوەدا بە تاوانبار لەقەڵەمدرا کە بووە ھۆکاری تاودانی جۆڵانەوەکە بە گڕوتینێکی نوێوە. دوای ئەوەی دادگای باڵا لە دۆسییەکی ساڵی ١٨٧٥ دا لە دژیان بڕیاری دا، چالاکەوانان دەستیان کرد بە ھەڵمەت و چالاکی بۆ دەیەیەک بە پەیامی ھەموارکردنەوەی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ڕێگەدان بە ئازادی مافی دەنگدان بە ژنان ھەرچەندە زۆربەی چالاکییەکان لەسەر بنەمای ویلایەت بە ویلایەت کاریان دەکرد.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) هێزێکی چەکداری تایبەتە بە ژنان کە باڵێکی یەکینەکانی پاراستنی گەلن.

ئایا زانیوتە؟


ویکیپرۆژەکان

وەرزشوانی ھەڵبژێردراو

مارتا ڤیەرا دا سیلڤا (لەدایکبووی ١٩ی شووباتی ١٩٨٦) یاریزانی تۆپی پێیی بەڕازیلی-سوێدییە، کە یاری بۆیانەی ئۆرلاندۆ پراید و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی بەڕازیل دەکات لەھێڵی ھێرشبردن. بەتۆمارکردنی ١٧ گۆڵ، گۆڵکاری مێژویی جامی جیھانیی ژنانە. یەکەم یاریزانە لە ھەردوو ڕەگەز، بتوانێت گۆڵ لە پێنج جامی جھانیی فیفا تۆماربکات، لە ساڵی ٢٠١٩، کریستین سینکلێر ھەمان شتی کردەوە. زۆرجار مارتا بەباشترین یاریزانی ژنان لە مێژوودا ناوی دەھێنرێت. ئەو شەش جار بۆتە باشترین یاریزانی جیھان لەلایەن فیفا (پێنج جاریان لەسەریەک بووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٠)، کۆتاجاریش لە ساڵی ٢٠١٨ ئەو خەڵاتەی وەرگرت. مارتا یاریزانی ھەڵبژاردەی بەڕازیل بووە لە ئۆلەمپیادەکانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٨، کاتێک ھەڵبژاردەکەی توانی مێدالیای زیو بباتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٤، خەڵاتی تۆپی زێڕین (گۆڵدن بۆڵ)ی بردەوە، لەکاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتی جیھانی ژنان.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئۆریانا فالاچی (ماوەی ژیان: ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٩ تاکوو ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦) ڕۆژنامەنووسی ئیتالی و نووسەری سیاسی و ھەڤپەیڤێنەری سیاسییە، لە ماوەی شەڕی جیھانی دووەم دژی حکوومەتەکەی فاشیزمی ئیتالی وەستاوەتەوە، فالاچی چاوپێکەوتنی گەورەی لەگەڵ سیاسەتمەدارەکانی جیھانی کردووە لەوانە ھێنری کیسینجەر، محەممەدڕەزا پەھلەوی، یاسر عەرەفات، موعەمەر قەزافی، خومەینی، ئیندریا گاندی و چەندانی دیکەش، فالاچی بۆچوونەکانی دژی بیروبۆچوونی مەکسیکییەکان و عەرەب و ئیسلام بوون، بابەتەکانی فالاچی بۆ زێدەتر لە ٢١ زمان وەرگێڕدراون.

لەتەمەنی بیست ساڵی کاری رۆژنامەوانی دەسپێکرد. لەسەردەمی شەڕی ڤێتنام لە ساڵانی شەستی سەدەی پێشوو، ئۆریانا بۆ کاری رۆژنامەوانیی چووە ئەو وڵاتەو دواتر کتێبی «ژیان.. جەنگ و ھیچ تر»ی نووسی، کە بەوردی باسی ئەو رۆژانە دەکا لە ڤێتنام بووە. ساڵی ١٩٧٤ کتێبی «گفتوگۆ لەگەڵ مێژوو»ی چاپکرد، ئەو دیدارانە بوو کە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر سەرۆک و سیاسییەکان ئەنجامیدابوون. ئۆریانا لەدوای ئەو کتێبە ناوی تەواو درەوشایەوە بەھۆی ئەو بوێری لەگەڵ سەرۆکەکان نواندی.

زیاتر...

کتێبی ھەڵبژێردراو

سێ کچەکەی حەوا ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری بە ڕەگەز تورک ئەلیف شەفەقەوە نووسراوە. ئەم ڕۆمانە لە چەندین پێرستدا وەک یەکێک لە باشترین کتێبەکان لە ساڵی ٢٠١٨ دەستنیشان کرابوو.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی منلە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من
بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازەکە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من
— شیعری ھێمن لەسەر قارەمانیی لەیلا قاسم

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان