بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بەشی کوردیی دەنگی ئەمەریکاەوە ڕەوانە کراوە)

بەشی کوردیی دەنگی ئەمەریکا لە ٢٥ی نیسانی ساڵی ١٩٩٢دا دامەزراوە لە پاش شەڕی یەکەمی کەنداو و بە ھەوڵێکی زۆری چەند کەسانێک. لە سەرەتادا بەشی کوردی ٥ کارمەندی ھەبوو و لە ٢٥ی نیسانی ساڵی ١٩٩٢ تاکو کۆتایی مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ بەرنامەکانی بەشی کوردی تەنھا ١٥ خولەک بوو. پاش ئەوە بوون بە ٣٠ خولەک و ژمارەی کارمەندەکانیش بوون بە ٩ کەس. پاش مانگی ١١ی ١٩٩٢ ماوەی بەرنامەکان بوون بە یەک کاتژمێر و ژمارەی کارمەندانیش بوون بە ١١ کەس.بەرنامەکان لە مانگی ١١ی ١٩٩٢ تاکو مانگی ١ی ٢٠٠٣ ھەر بە یەک کاتژمێر مایەوە. لە دواییدا ماوەی بەرنامەکان بۆ چوار کاتژمێر درێژکرایەوە و ژمارەی کارمەندانیش بوون بە ٢٠-٢٢ کەس. لە مانگی ٤ی ٢٠٠٧دا ژمارەی کارمەندان بوون بە ٢٧ کەس. و لە ساڵی ٢٠١٠دا بووەتەوە بە ٢٢ کەس.